ئامانجه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه خۆی له‌دوو به‌ش ده‌بینێته‌وه، ئامانجی گشتی توێژینه‌وه‌كه، كه بریتی یه له‌زانینی ئاستی خودچالاكی مامۆستایانی زانكۆ، و ئامانجی تایبه‌تی كه بریتییه له زانینی كاریگه‌ریی جیاوازی ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر ئاسته‌كه‌یان، ئینجا زانینى په‌یوه‌ندى خودچالاكی مامۆستایانى زانكۆ بۆ یه‌كێك له گۆڕاوه دیمۆگرافیهكانی ڕاپرسی توێژینه‌وه‌كه، كه‌بریتییه له گۆڕاوی بڕوانامه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه گشتی و تایبه‌تیانه‌ی توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست، 72 مامۆستای زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی خۆبه‌خشانه به‌شداریان كرد. بۆ كۆكردنه‌وی زانیاری توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌ست ڕاپرسیه‌كی 10 بڕگه‌یی وه‌رگیراو به‌كارهات كه 5 هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕگه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ئاماژه‌ی پێكرابو تاكو به‌شداربو به‌ئاسانی بتوانێت ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ڵبژێرێت كه‌له‌گه‌ڵ بۆچونی تایبه‌تی خۆی ده‌گونجێت، بۆ دڵنیایی بون له‌به‌های ڕاستگۆیی و جێَگیری ئامرازی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توێژینه‌وه‌كه، ڕاپرسیه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كه له‌ڕۆژێك زیاتر نه‌بو به‌سه‌ر به‌شێك له نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه دابه‌شكرا پاش كۆكردنه‌وه‌ی ڕاپرسیه‌كان و دابه‌زاندنی بۆ سه‌ر به‌رنامه‌ی ئاماری تایبه‌ت، داتاكان شیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامدرا، پاشان ده‌ركه‌وت كه به‌هاكه‌یان له‌ئاستێكی گونجاودایه به‌مه‌ش تویژینه‌وه‌كه به‌رده‌وامی پێدرا بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر نمونه‌ی كۆتایی . پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له نمونه‌ی كۆتای توێژینه‌وه‌كه ئینجا شیكردنه‌وه‌یان به به‌رنامه‌ی spss هه‌گبه‌ی ئاماری بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تایبه‌ته به بواری ده‌رونی و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تی، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست كه ئاستی گشتی خودچالاكی په‌روه‌رده‌یی مامۆستایانی زانكۆ له‌ئاستێكی به‌رزدایه، به‌ڵام هیچ جیاوازیه‌كی به‌ڵگه‌داری ئاماریی له ئاستی خودچالاكی مامۆستایان ده‌رنه‌كه‌وت له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی جیاوازی نێر ومێی به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه، هه‌رچه‌نده ئه‌نجامەکانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه، ئاستی خودچالاكی ڕه‌گه‌زی مێ ئاسته‌كه‌یان به‌رزرتر بو به‌ڵام به‌ڵگه‌داری ئاماریی نه‌بوو. له‌كۆتایی ئامانجە تایبه‌تیه‌كان ده‌ریانخست كه په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌رێینی له‌نێوان بڕوانامه وئاستی خودچالاكی پهروهدهییان هه‌یه، واته هه‌رچه‌نده بڕوانامه به‌رزتر بێت ئاستی خودچالاكیان نزمتره، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌ئاستی به‌ڵگه‌داری ئاماریی نه‌بو. له‌کۆتایی وله‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌كان چه‌ندین پیشنیاز و ڕاسپارده پێشكه‌شكران.
scite is a Brooklyn-based organization that helps researchers better discover and understand research articles through Smart Citations–citations that display the context of the citation and describe whether the article provides supporting or contrasting evidence. scite is used by students and researchers from around the world and is funded in part by the National Science Foundation and the National Institute on Drug Abuse of the National Institutes of Health.
customersupport@researchsolutions.com
10624 S. Eastern Ave., Ste. A-614
Henderson, NV 89052, USA
This site is protected by reCAPTCHA and the Google Privacy Policy and Terms of Service apply.
Copyright © 2024 scite LLC. All rights reserved.
Made with 💙 for researchers
Part of the Research Solutions Family.